سەردێڕ:

چالاکوانانی شاری سنە دژی ھێرشی تورکیا خۆپیشاندانیان کرد

فۆتۆ: 
2019-10-10

1882 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەمە کۆمەڵێک چالاکوانی شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ دژایەتیکردنی ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان کرد.

چالاکانی شاری سنە بە درووشمی "دەستدرێژی گروپە چەکدارەکان و سوپای تورکیا شەرمەزار دەکەین و ئەو ئۆپراسیۆنە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە"، خۆپیشاندانەکەیان کرد.

هاوکات ئەمڕۆش لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان دژی ھێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران لە ھەولێر و سلێمانی و ڕانیە و چەندین شوێنی دیکە درووشمی پشتگیریان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەوتەوە.

ماوەی دوو ڕۆژە سوپای تورکیا هێرشی دەستپێکردووە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و تا ئێستاش زیاتر لە ١٠ کەس شەهیدبوون.


‌بەپەلە