سەردێڕ:

دژی ھێرشەکانی تورکیا خۆپیشاندان لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

فۆتۆ: 
2019-10-10

1950 جار خوێندراوەتەوە

لە دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.

بەشێک لە ھاوڵاتییانی ھەولێر و سلێمانی و ڕانیە وقەڵادزێ وھەڵەبجە، دژی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەرانی ھەولێر لەڕێگای بەیاننامەیەکی ناڕەزایی داوایان لەنەتەوەیەکگرتووەکان کرد، ھێزی خۆی بەکاربھێنێت بۆ ڕێگرتن لەو ھێرش و پەلامارانەی تورکیا، بۆ سەر ھاوڵاتیانی سیڤیل لەڕۆژئاوای کوردستان.

خۆپیشاندەرانی ھەولێر بەنیازبوون بچنە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا بۆدەربڕینی ناڕەزایەتی بەڵام بەھۆی نەبونی مۆڵەت ھێزە ئەمنیەکان ڕێگریان لێکردن.

لەدوای ھێرشی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا کاردانەوەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی و جیھانی بەردەوامە و تا دێت ناڕەزایەتییەکان پەرەدەسێنێت.