سەردێڕ:

ڕوانگەی سووری: شەڕێکی سەخت لە سەرێکانی لەنێوان ھەسەدە و میلیشیا ھاوپەیمانەکانی تورکیا لە سێ بەرەوە بەردەوامە

فۆتۆ: 
2019-10-10

7036 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ھەواڵێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ شەڕێکی سەخت لە سەرێکانی، لە نێوان ھەسەدە و میلیشیا ھاوپەیمانەکانی تورکیا بەردەوامە.

ڕوانگەی سوری باسی لەوە کردووە، لە گوندی سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەڕێکی سەخت لە نێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) و میلیشیا ھاوپەیمانەکانی تورکیا لە سێ لاوە بەردەوامە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، ھێزەکانیان بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دەچنە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستانەوە.

ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم، تورکیا ھێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، کە تا ئێستاش بووەتە ھۆی شەھیدبوونی نزیکەی ١٥ کەس.