سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ھێزەکانمان ھەتا قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دەچنە ناو خاکی سوریاوە

فۆتۆ: 
2019-10-10

3122 جار خوێندراوەتەوە

مەولود چاوش ئۆغلۆ ڕایگەیاند، ھێزەکانمان ھەتا قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دەچنە ناو خاکی سوریاوە.

بەپێی میدیاکان سوپای تورکیا لەڕێگەی زەمینییەوە، هێرشەکانی دەستپێکردووە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەمەش لەکاتێکدایە جێگری سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندووە، ھێزەکانمان ھەشت کیلۆمەتر چوونەتە ناو خاکی سووریا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێزەکانمان ٤ بۆ ٥ کیلۆمەتر چوونەتە ناو سەرێکانییەوە.

ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی تورکیا لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژە سوپای ئەو وڵاتە هێرشی دەستپێکردووە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ١٠ کەس شەهیدبوون.