سەردێڕ:

لیندزی گراھام : داواتان لێدەکەم لەگەڵمبن بۆئەوەی گەمارۆ بخەینە سەر تورکیا

فۆتۆ: 
2019-10-10

1554 جار خوێندراوەتەوە

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵمبن تا ناوچە ئارامەکان پێکبهێنینەوە بۆ پاراستنی ھاوپەیمانە کوردەکانمان و ڕێگریی لەسەرھەڵدانەوەی داعش بکەین پێش ئەوەی زۆر درەنگ ببێت.

لیندزی گراھام وتیشی، داعش دەگەڕێتەوە ئەسەد و ئێرانیش بەھێزتر دەبن بۆ زیانگەیاندن بە ئەمریکا و ئیسرائیل و جیھان. 

دەشڵێت، بڕیارەکەی سەرۆک ترەمپ لەبارەی سوریاوە دەرەنجامی خراپی دەبێت بۆ ئەمنیەتی نیشتمانی و ھاوپەیمانەکانمان.

گراھام ھۆشداریی داوەتە سەرۆکی ئەمریکا کە بەھۆی بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوای کوردستان، جارێکی دیکە داعش دەگەڕێتەوە.