سەردێڕ:

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق: واشنتن ٥٠ چەکداری داعش لە سوریا ڕادەستی عێراق دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-10

1778 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، واشنتن ٥٠ چەکداری داعش لە سوریا ڕادەستی عێراق دەکات.

لەسەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی سوپای تورکیا پرسی زیندانیانی داعش لەلایەن ئەمریکاوە باس کراوە و ترەمپیش ڕەخنەی لەوڵاتانی ئەوروپا گرت بەوەی ئامادەنین وەریانبگرنەوە.

ئەمڕۆش میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا ئامادەیە ٥٠ چەکداری داعش لەسوریا ڕادەستی عێراق بکات.

دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا بەڕێگەی ئاسمانی و زەمینی دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ١٠ کەس شەهید بوون.


‌بەپەلە