سەردێڕ:

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل: ئامادەین هاوکاریی مرۆیی کوردانی سوریا بکەین

فۆتۆ: 
2019-10-10

4121 جار خوێندراوەتەوە


بنیامین ناتانیاهۆ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئامادەین هاوکاریی مرۆیی کوردانی سوریا بکەین و بەتوندی ئیدانەی هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا دەکەین.

کاردانەوەکان زیاتر دەبن سەبارەت بە ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەم بارەیەوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ئەو ھێرشانەدەکەین.

لەلایەکی دیکەوە ئەیلیت شەیکد وەزیری پێشووی دادی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ڕابردوودا وتوومە لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچەکەیە کە دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێت.

وتیشی، کورد گەورەترین نەتەوەی جیھانە کە دەوڵەتی نییە و ٣٥ ملیۆن کەسن، گەلێکی قەدیمن و پەیوەندییەکی تایبەتی مێژووییان لەگەڵ گەلی جولەکە ھەیە.

ماوەی دوو ڕۆژە سوپای تورکیا هێرشی سەربازیی دەستپێکردووە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

‌بەپەلە