سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی تورکیا: زیندانییەکانی داعش لە ناوچەیەکی پارێزراودان

فۆتۆ: 
2019-10-10

1813 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زیندانییەکانی داعش لە ناوچەیەکی پارێزراودان و بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆی تورکیایە.

مەولود چاوش ئۆغلۆ رایگەیاند، پاراستنی زیندانییە داعشەکان لەئەستۆی تورکیا دەبێت.

لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە، دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پاراستنی زیندانییە داعشەکان چیتر لەدەستی ئەواندا نەماوە و داواشی لەولاتانی ئەوروپا کرد، زیندانییەکانیان وەربگرنەوە.

کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان بووە هۆی دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکان و چەندین شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.


‌بەپەلە