سەردێڕ:

وەزیری پێشووی دادی ئیسرائیل: کورد گەورەترین نەتەوەی جیھانە کە دەوڵەتی نییە

فۆتۆ: 
2019-10-10

6029 جار خوێندراوەتەوە

ئەیلیت شەیکد وەزیری پێشووی دادی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە، "کورد گەورەترین نەتەوەی جیھانە کە دەوڵەتی نییە و ژمارەشیان ٣٥ ملیۆن کەسە."

ڕایشیگەیاندووە، "کورد گەلێکی دێرینن و پەیوەندییەکی تایبەتی مێژووییان لەگەڵ گەلی جولەکە ھەیە."

ھەروەھا دەشڵێت، لە ڕابردوودا وتوومە "لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئەمنییەتی ناوچەکەیە دەوڵەتی کوردی دابمەزرێت."

ئەم وتانەی ئەیلیت شەیکد لە کاردانەوەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیایە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کە ئێوارەی دوێنێ ٩ی تشرینی یەکەم، تورکیا سەرەتا بە ھێرشی ئاسمانی و دواتر بە ھێرشی زەمینی دەستیپێکرد و ناوی نا ئۆپەراسیۆنەکەی ناوە "کانیی ئاشتی."

‌بەپەلە