سەردێڕ:

ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى پەیامێک ئاراستەى عێراق دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-10

1697 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە بکات، داواشدەکات هێڵی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەدا کارا بکاتەوە.

ئەو ڕێکخراوە داوای لە حکومەتى عێڕاق کردووە دەستبەجێ دەست بە لێکڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى پەیامێک ئاراستەى عێراق دەکاتۆڵینەوەى بێلایەنانە لەو سەدان کوژراو وبریندارانە بکات کە لە ڕیزى خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستدا.

داواش لە دەسەڵاتدارانى عێراق دەکات سانسۆر نەخەنە سەر تۆڕى ئینتەرنێت و, تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە پەکنەخەن.

هەروەها ئاماژەشى بەوە داوە، ڕێکخراوەکە بەووردى چاودێرى بارودۆخى عێراق دەکات، بۆیە داوا لەحکومەتى ئەو وڵاتە دەکات، ئەو ڕێوشوێنە نایاساییانەى گرتوویانەتە بەر دەستبەجێ کۆتایی پێ بهێنن.

هاوکات ڕێکخراوەکە لە پەیامێکیدا بۆ خەڵکى عێراق دەڵێت ’’ئێمە لێرەین، دەتانبینین و گوێمان لێتانە".

ئەم داوایەى ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى لە کاتێکدایە، هێڵی ئینتەرنێت لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکاندا پەکخرا، دوێنێش  وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق ڕایگەیاند خزمەتگوزارییەکانى ئێنتەرنێت لە کاتژمێر هەشتى بەیانى تا سێى پاش نیوەڕۆ لە رۆژانى دەوامدا کراوە دەبن و دواتر رادەگیرێن. بەڵام تۆڕەکانى فەیسبوک و تویتەر و تێلیگرام و واتسئەپ و ئینستاگرام تا ئێستاش بەشێوەیەکى باش کارناکەن لە شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق.