سەردێڕ:

خەڵاتى نۆبڵ و ڕێژەى ژنان تیایدا

خەڵاتى نۆبڵ بۆ وێژە
فۆتۆ: 
2019-10-10

1185 جار خوێندراوەتەوە

خەڵاتى نۆبڵ لە بوارى وێژە’’ ئەدەب’’دا، تا ئێستا ١٤ ژن توانیویانە ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنن، لە بەرامبەردا ١٠٠ پیاو ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.

هەرچەندە ژنان نیوەى مرۆڤایەتى پێکدێنن، بەڵام لە بەدەستهێنانى خەڵاتى نۆبڵ بۆ وێژەدا پیاوان ژمارەیان زیاترە، بە پێى هەواڵێک کە ئاژانسى سکاى نیوزى بەریتانى بڵاوى کردۆتەوە، لە ساڵى ١٩٠١ وە کە ئەکادیمیاى سویدى ئەم خەڵاتە دەبەخشێت بە نووسەرو ئەدیبان، تا ئێستا تەنها ١٤ ژن بونەتە خاوەنى ئەم خەڵاتە، لە بەرامبەریشدا ١٠٠ پیاو خەڵاتەکەیان بەدەستهێناوە.

خەڵاتى نۆبڵ بۆ بوارى ئەدەب و وێژە یەکێکە لەو پێنج خەڵاتەى کە ئەکادیمیاى سویدى لە بوارەکانى پزیشکى و فیزیا و کیمیا و وێژە و ئاشتیدا دەیبەخشێت .

خەڵاتەکە بریتیە لە بڕى ٩١٨ هەزار دۆلار و مەدالیایەکی ئاڵتوونى و بڕوانامەیەک.