سەردێڕ:

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم: لە هەوڵداین بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا

فەوزى هەریرى, سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم
فۆتۆ: 
2019-10-10

2092 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، وەک سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆڕاگرتنی ئەو شەڕەی لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە.

فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئێن ئاڕتی ڕاشیگەیاند، بە وەزیرى دەرەوەى ڕوسیاشیان وتووە، کە داوا لە تورکیا بکەن ئەو شەڕە بەردەوام نەبێت.

وتیشی وەک هەرێم ئێمە حکومەتمان هەیە و هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ هاتنی هاوڵاتیان لە رۆژئاواوە، لەگەڵ ئەوەی هیواخوازین دۆخەکە نەگات بەو ئاستە ئەو خەڵکە ئاوارە بێت و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن.

دوای ئەوەی ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری سوریا-تورکیا کشاندەوە، لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە، هەرچەندە ڕوون نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئار تی کەوتووە، لانی کەم ٣ شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و  ٢ سەربازی تورکیا کوژراون