سەردێڕ:

سات بە سات لە ئێن ئار تییەوە دوایین زانیارییەکان لەسەر هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا بزانە

چاوتان لەسەر ئەم لینکە بێت
فۆتۆ: 
2019-10-10

57720 جار خوێندراوەتەوە

بەپەلەکان دەربارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

هەواڵەکانی ئەمڕۆ هەینی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ :

ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی روسیا: کوردەکان پاسەوانی هەزاران زیندانی داعشیان کردووە، بەڵام ئێستا بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە ناوچەکە جێدەهێڵن.

سەرۆکی روسیا: هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ، رەنگە ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

سەرۆکی روسیا: ئێمە دڵنیا نین لەوەی تورکیا بتوانێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات

سەرۆکی روسیا: ئاماده‌ین بۆ نێوه‌ندگیری له‌ نێوان حكومه‌تی سوریا و كوردانی رۆژئاوای كوردستان

هەسەدە: ئاسایش ڕێگری لە هەڵاتنی چەند خێزانێکی داعش لە کەمپی هۆل کردووە.

هەسەدە: تەقینەوەکەی قامیشلۆ خۆکوژی بووە و شوێنى رۆژنامەنوسانى کردووەتە ئامانج.

هەسەدە: تەقینەوەیەک لە بەردەم چێشتخانەیەک لە قامیشلۆ روویداوە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتى شەهید بوون.

هاوکات ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، لە میانی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر قامیشلۆ، ئۆتۆمبێلێكی سەربازی ئەو هێزەیان تێكشكاندوە.

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی: تا دێت پشتیوانی پارتی کۆماریی بۆ سەرۆکی ئەمریکا کەمدەبێتەوە

میدیاکانی رۆژئاوا: بۆردومانی شاری قامیشلۆ بەردەوامە

وتارخوێنێکی تاران : هێرشی تورکیا بۆسەر سوریا شکاندنی شکۆی وڵاتێکی سەربەخۆیە

هەسەدە: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٢٢ شەڕڤانمان شەهیدبووە

لە سەروبەندی ھێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک ژنە چەکداری داعش لە کەمپی ئاوارەکانی ھۆل لە پارێزگای حەسەکە ھەڵاتن.

ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیکردووە بە چۆڵکردنی چادرگەی مەبروکە کە ٧ ھەزار ئاوارەی تێدایە

ڕوانگەی سووری: ھەسەدە گوندی (یابیسە) ی سەر بە شاری گرێ سپی کۆنتڕۆڵکردووەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا: سەربازێکمان کوژراوە

=============================

فراکسیۆنی کۆمەڵ بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ھێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە

ژەنەڕاڵ جۆزیف ڤۆتێل: ترەمپ پشتیکردووەتە ھاوپەیمانێکی دێرین

ساڵح موسلیم داوای ھاوکاری لە کوردانی چوار پارچەی کوردستان دەکات

ھەسەدە: بەھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە نۆ ھاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.

نێچیرڤان بارزانی: داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین چارەسەرێک بۆ سوریا بدۆزنەوە.

سەرچاوەکان: شەهیدبوونی ٩ هاوڵاتی مەدەنی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە.

ئەیلیت شەیکد وەزیری پێشووی دادی ئیسرائیل: کورد گەورەترین نەتەوەی جیھانە کە دەوڵەتی نییە و ٣٥ ملیۆن کەسن، گەلێکی قەدیمن و پەیوەندییەکی تایبەتی مێژووییان لەگەڵ گەلی جولەکە ھەیە.

ئەیلیت شەیکد وەزیری پێشووی دادی ئیسرائیل: لە ڕابردوودا وتوومە کە لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچەکەیە کە دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێت.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل: ئامادەین هاوکاریی مرۆیی کوردانی سوریا بکەین.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل: بەتوندی ئیدانەی هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا دەکەین.

هەسەدە: فڕۆکەیەکی چاودێریی سوپای تورکیامان خستووەتە خوارەوە لەنزیک دێرک.

ئاژانسی ئەنادۆڵ: وەزارەتی بەرگری قەتەر پشتیوانی خۆی بۆ ھێرشە سەربازیەکەی تورکیا لەباکوری سوریا دەربریوە.

میدیاکان: فڕۆکەکانی تورکیا قافڵەیەکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج کە بەڕێوەبوون بەرەو گرێسپی.

ڕوانگەی سووری: بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.

میدیاکانی تورکیا: بە هۆی تۆپبارانی هەسەدەوە ١٧ کەس لە بینایەکی حکومی خاکی تورکیا برینداربوون.

میدیاکان: هەسەدە لە دێرک پێگەکانی سوپای تورکیای کردووەتە ئامانج.

هێزەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی گوندی ئەبو هەجەر و تیل حەلەف سەر بە سەرێکانێ دەکەن.

هێزەکانی تورکیا بۆردومانی خاڵێکی پشکنینی نێوان سەرێکانێ و تیل تەمیریان کرد.

هەسەدە پێگەیەکی هێزەکانی تورکیایان لە گوندی زەحەریە لە دێریک کردووەتە ئامانج.

گێنگ شوانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە تورکیا کرد ڕێز لە سەروەری سوریا بگرێت.

ماتۆڕسکیلێک لە شاری بابی ژێر دەسەڵات تورکیا لە باکوری سوریا تەقییەوە و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کرد بۆ گەیاندنی نارەزایی فەرەنسا لەسەر هێرشەکە.

هەسەدە: فرۆکەیەکی چاودێریی سوپای تورکیامان خستووەتە خوارەوە لە نزیک دێرک.

ئەردۆغان: پێمانوایە سوپای تورکیا دەتوانێت سەربکەوێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێویستە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر سوریا ڕابگیرێت.

ئاژانسی هاوار: هاوڵاتیانی چەند شارێکی ڕۆژئاوا بەرەو گرێ سپی بەڕێکەوتن بۆ درووستکردنی قەڵغانی مرۆیی.

ئاژانسى هاوار: فڕۆکەکانى تورکیا سێ هاوڵاتییان شەهیدکرد کە دەیانویست بچنە گرێ سپى و قەڵغانى مرۆیی دروستبکەن.

وەزارەتى دەرەوەى روسیا: مۆسکۆ داوا دەکات بەپەلە گفتوگۆ لەنێوان کورد و حکومەتى سوریادا دەست پێبکات.

هەسەدە: لە چەند گوندێکی سەرێکانی هێزەکانمان ڕووبەروی سوپای تورکیا بوونەتەوە و بەردەوامە.

هەسەدە: هێرشێکى چەکدارانى داعشمان لەباشوورى سەرێکانى تێکشاند.

هەسەدە: دوێنێ پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و چوار تانکی سوپای تورکیامان لەسنوری گرێ سپی تێکشکاندووە.

پەکەکە: هەموو کۆڵان و ماڵێک دەبێتە ناوچەی شەڕ.

پەکەکە: چالاکییەکانمان لەناو شارەکانی تورکیادا زیاد دەکەین.

وەزارەتی بەرگری تورکیا: لەدوێنێوە چەند ناوچەیەکمان کۆنترۆڵ کردووە و پێشڕەویمان بەردەوامە.

هەواڵەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گەرمن و چاوتان لەسەر دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی بێت بە ڕاستگۆیی و بە خێرایی بۆتان دەگوازینەوە.