سەردێڕ:

سەربازێکی هێزی تایبەتی ئەمریکی لە باکوری سوریا: بۆ یەکەمجارە لە ژیانما شەرمەزار بم

فۆتۆ: 
2019-10-10

42748 جار خوێندراوەتەوە

سەربازێکی هێزی تایبەتی ئەمریکا لە باکوری سوریا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، باس لە ڕەوشی هەنوکەیی باکوری سوریا دەکات.

ئەو سەربازە کە قسەی بۆ فۆکس نیوز کردووە، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەوان ڕێککەوتنەکانی سەر سنوریان بینیوە و هیچ خاڵێکی تێدا نەبووە کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاساییشی تورکیا.

هاوکات ئاماژە بەوەش دەدات، "بە شەرمەزارکەرترین ڕۆژی ژیانما تێدەپەڕم".

وتیشی، "من نازانم دڕەندەیی چییە، بەڵام دەزانم وا ڕوو دەدات".

دۆناڵد ترامپ، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە باکوری سوریای دا. ئەوەش لەلایەن چاودێرانەوە، وەکو "هەڵکردنی گڵۆپی سەوز" لێکدرایەوە بۆ تورکیا تا بێتە ناو خاکی سوریاوە.  لە دوێنێ ئێوارەوە کە هێرشەکەی تورکیا دەستی پێکردووە هەتا ئێستا، لانی کەم ٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.