سەردێڕ:

جۆ بایدن: پێویستە تڕەمپ دوربخرێتەوە لە کۆشکی سپی

کشانەوەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان
جۆن بایدن جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2019-10-10

16959 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات" بۆ پاراستی دەستوور و دیموکراسی و سەربەستیمان پێویستە ترەمپ لە کۆشکی سپی دووربخرێتەوە".

جۆن بایدن کە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاند" تڕەمپ بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە باکوری سوریا تانە و تەشەری خستە دوای خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو" تڕەمپ سیاسەتی و دەستوری کۆشکی سپی جێبەجێناکات و دەبێت دوربخرێتەوە لە کۆشکی سپی".

ئەمەش لە کاتێکدایە چەند رۆژێک پێش ئێستا هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا رەخنەی توندی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا گرت و رایگەیاند، "بڕیارەکەی ترەمپ ناپاکییەکی لەکوردەکان"