سەردێڕ:

پەرلەمانی کوردستان: داوا لە کۆمەڵگای نێوەدەڵەتی دەکەین ئەم دۆخە نەخوازراوە ڕابگرن

فۆتۆ: 
2019-10-10

1430 جار خوێندراوەتەوە

 پەرلەمانی کوردستان داوا لە کۆمەڵگای نێوەدەڵەتی دەکات هەموو هێزو توانایان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکرایەوە، هاتووە  داوا لە کۆمەڵگای نیوەدەلەتی دەکەن، بە تایبەتی ئەمریکا و روسیا و بەریتانیا و فەرەنسا ، هەموو هیزو توانایان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە، ڕێگرتن لە ناسەقامگیری زیاتر و هەوڵدان بۆ رەخساندنی هەلومەرجی نوێ بۆ دانوستاندن.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە،  توندی ئیدانەی هەر جۆرە پەلامارێک دەکەن کە هاوڵاتیانی سیڤیل بە ئامانج بگرێت لە هەر لایەکەوە بیت.

هەروەها دەڵێن "بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ چەند ناوچەیەکی جیاجیای رۆژئاوای کوردستان دەروانین و داوا دەکەین هەرچی زووە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوەستێنرێن، لە ڕێگای دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن" . باس لەوەش دەکەن دۆخی ناوچەکە هیشتا لە قۆناغیکی هەستیار و ناجێگیردایەو شەری تیرۆر کۆتایی نەهاتووەو گەلانی ناوچەکە لە نەهامەتی و ناسەقامگیریدا دەژین و پیمان وایە ئەم لەشکرکیشیە نەک چارەسەری کیشەکان ناکات، بەلکو ئاسۆی چارەسەری و ئاشتی دوورتر دەخاتەوە.

 هەروەها پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی تەواو لە بوونی دیالۆگ و گفتوگۆ دەکات لە سەر ئاستی هەریمایەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی کیشەکانی ناوچەکە. باسی لەوەش کرد گەلی کوردستان ، بە شانازییەکی زۆرەوە پیشەنگی خەبات و قوربانی بووە لە شکست پیهینانی تیرۆریستانی داعش و هینانەدی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە بەردەوامی ئەم دۆخە نەخوازراوە سەربازییەی سەر رۆژئاوای کوردستان ، زەمینەی زیاتر بۆ تیرۆرسیتان دینیتە ئاراو دەستکەوتەکانی شەری تیرۆر لە ناو دەبات و بەوەش ئاشتی هەریمایەتی و جیهانی دەکەویتە بەردەم هەرەشەی جددیەوە.

هەروەها ڕاگەیاندراوەکە باس لەوەش دەکات، پەرلەمانی کوردستان بەردەوام پشتیوانی چارەسەری ئاشتییانەو دیموکراسییانەی دۆزی رەوای خەلکی کوردستانە، لە هەر پارچەیەک بیت.

هەر بۆیە دەڵێن"داوا لەسەرجەم هیز و لایەنە کوردستانییەکان  دەکەین هەموو ناکۆکیەکی سیاسی بخەنە لاوەو لە سەر بنەمای حیکمەت و دووربینی سیاسی ، پیکەوە لە خەباتی ئاشتییانەو دیپلۆماسیانەو مەدەنیانە بەردەوام بن بۆ کۆتایی هینان بەم دۆخە نەخوازراوە. پەرلەمانی کوردستان بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەم دۆخە دەکات و ئامادەکاری بۆ دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکات .