سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانى: ئیرادەى کورد بەهیچ هێزێک تێکناشکێندرێت

فۆتۆ: 
2019-10-09

1878 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەتویتێکدا ڕایگەیاند، ئیرادەی کورد بە ھیچ ھێزێک تێکناشکێندرێت، خوێنی کوردیش وەک خوێنی ھەموو مرۆڤێکی ئەمریکی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، جیھان گەلێک ساڵە قەرزاری کوردە، بەڵام قەرزەکەی لە کاتی خۆیدا نادەنەوە.

"ئێستا ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەو ھێرش و پەلامار و کوشتارەی کە دەکرێتە سەر رۆژئاوای کوردستان رابگرێت، چونکە جگە لەماڵوێرانی، کاولکاری و ئاوارەیی ھیچی تری لێ بەرھەم نایەت و تەنھا خزمەتکردنە بە داعش کە دوژمنی ھاوبەشی ھەموو دنیایە".قوباد تاڵەبانی وای نوسیووە.