سەردێڕ:

سەرۆککۆماری عێراق ئیدانەی ھێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-09

5242 جار خوێندراوەتەوە

لەتویتێکدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئیدانەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ھێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا پێشێلکارییەکی مرۆییە.

وتیشی، ھێرشی سەربازی تورکیا بۆ ناو سوریا، دەبێتە ھۆی دروستبوونی قەیرانێکی مرۆیی بێ ئەندازە و گروپە تیرۆریستیەکان بەھێز دەکات .

"جیھان پێویستە یەکگرتووبێت بۆ ڕێگەگرتن لە کارەسات، چارەسەرە سیاسیەکان زیادبکرێت سەبارەت بەمافی ھەموو سوریەکان بەتایبەتی کوردەکان، بۆ ئاشتی و شکۆ و ئەمنیەت". سەرۆک کۆماری عێراق وادەڵێت.

دوای هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، کاردانەوەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی بەردەوامە و داوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کۆمکاری عەرەبی دەکرێت.