سەردێڕ:

میدیای سوریا: سوپای تورکیا ھێرشی زەمینی بۆسەر گرێ سپی دەستپێکرد

فۆتۆ: 
2019-10-09

11892 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی سوریا بڵاویان کردەوە، سوپای تورکیا لەڕێگەی زەمینییەوە هێرشیان بۆسەر گرێ سپی دەستپێکردووە.

بەپێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا ١١ کەس شەھید بوون.

هەربەپێی میدیا عەرەبییەکان، ھێزە چەکدارەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنی زەمینییان لە سێ دەروازەی ڕۆژھەڵاتی فوراتەوە دەستپێکردووە.

هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی سەربازی ھەسەدەوە بڵاویکردووەتەوە، ھێزەکانیان بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سوپای تورکیا لەشەڕدان.

سەرەڕای ھۆشداری ئەمریکا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ ھێرشی سوپای وڵاتەکەی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد.

 




سەرەڕای هۆشداری و هەرەشەکانی ئەمریکا، سەرلەئێوارەی ئەمرۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستپێکی هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ رۆژهەڵات و باکوری فورات راگەیاند.
سەرەڕای هۆشداری و هەرەشەکانی ئەمریکا، سەرلەئێوارەی ئەمرۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستپێکی هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ رۆژهەڵات و باکوری فورات راگەیاند.