سەردێڕ:

فەڕەنسا: ھێرشەکەی تورکیا مەترسیدارە و پێویستە ڕابگیرێت

فۆتۆ: 
2019-10-09

2544 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ھێزە چەکدارەکانی فەرەنسا باس لە ھێرشەکانی تورکیا دەکات بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و دەڵێت " ھێرشەکەی تورکیا بۆسەر سوریا مەترسیدارە و دەبێت ڕابگیرێت".

بە ھۆی ھێرشە سەربازییەکانی تورکیاوە کە ئەمڕۆ ٩ی تشرینی یەکەم دەستی پێکردووە، وڵاتان ھاتنە دەنگ، ھاڵوێستی خۆیان راگەیاند لەسەر ھێرشەکانی تورکیا.

لەو بارەیەشەوە فەرەنسا نیگەرانی خۆی دەربارەی ھێرشەکان ڕاگەیاند و بە مەترسیدار ناوی دەبات.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند پاریس لەبارەی ھێرشەکانی تورکیاوە ڕاویژی لەگەڵ ھاوپەیمانە ئەوروپییەکانی کردووە بۆ بیرکردنەوە لە ھەموو بژاردەکان.

بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فەرەنسا ڕایگەیاند ھێرشەکانی تورکیا ھەڵەی ئەخلاقی و سیاسین.