سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی عێراق: پشتیوانیی داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین

فۆتۆ: 
2019-10-09

1286 جار خوێندراوەتەوە

لە وتارێکدا عادل عەبدولمەهدی  ڕایگەیاند، پشتیوانیی داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین و ھەموو ھەوڵێک بۆ تێکدان و نانەوەی پشێوی ڕەت دەکەینەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ٢٧ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکەین.

وتیشی، بریندارانی خۆیشاندانەکان قەرەبوو دەکەینەوە و لەسەر ئەرکی دەوڵەت چارەسەر دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کەیسی ونبووەکان پێکدەهێنین و لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر  کەمتەرخەمەکان پێکدەهێنین و ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، بەمزوانە بڕیار لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەوە دەدەین و داوامان لەپەرلەمان کردووە دەنگ بدات بۆ گۆڕانکاریی لەبەشێک لە وەزارەتەکاندا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و میسان و کەرکوک و زیقار و کەربەلا و موسەننا و دیوانییەی بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن و بنەبڕکردنی گەندەڵی ودۆزینەوەی ھەلی کاریان دەکرد.