سەردێڕ:

کۆشکی سپی: ئەمریکا پشتیوانیی ھێرشەکانی تورکیا ناکات و ھێرشەکەش بیرۆکەیەکی خراپە

فۆتۆ: 
2019-10-09

2678 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا پشتیوانیی ھێرشەکانی تورکیا ناکات و ھێرشەکەش بیرۆکەیەکی خراپە، ترەمپیش ڕایگەیاند، ئەمریکا چاوەڕێی ئەوە لە تورکیا دەکات کە ھاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت و ڕێگربێت لە ھەر قەیرانێکی مرۆیی.

ئەوەش بڵاوکراوەتەوە، کۆشکی سپی پشتگیریی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا ناکات و بەرەڵانەبوونی چەکدارانی داعش لە زیندانەکانیان ئێستا لە ئەستۆی تورکیایە.

هەروەها، "پێویستە لەسەر تورکیا پابەندبێت بە بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی کەمینەکان و ھاووڵاتییانی مەدەنی".

"تورکیا ئەندامە لە ناتۆ و ھەستاوە بە ھێرشکردنە سەر سوریا، ھیچ سەربازێکمان لە ناوچە بەئامانجگیراوەکانی تورکیادا نییە". کۆشکی سپی وادەڵێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئاژانسی سانا ڕایگەیاند، تورکیا پێگەکانی ھەسەدەی لە شاری عاموودا کردووەتە ئامانج.