سەردێڕ:

میسر داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی دەکات

ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی - ئەرشیف
فۆتۆ: 
2019-10-09

3388 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، میسڕ لەسەر ھێرشەکانی تورکیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئاژانسی ھەواڵی سعودی لەزاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بڵاویکردەوە، سعودیە ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، ئیمارات ڕایگەیاند، ھێرشەکەی تورکیا دوژمنکارییەکی سەختە و قبوڵنەکراوە لەلایەن سەرکردایەتیی عەرەبییەوە.

دەربارەی هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، تا ئێستا وڵاتانی (میسر، سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، عێراق و لوبنان) ئیدانەی بڕیارەکەی تورکیایان کردووە.