سەردێڕ:

ناتۆ هۆشداری لەبارەی سەقامگیری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدات

فۆتۆ: 
2019-10-09

4084 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ هۆشداریدا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیری دەبات.

یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "داوا لە تورکیا دەکەم لە چالاکییەکانیدا دان بەخۆیدا بگرێت چونکە چالاکییەکانی هەڵدەسەنگێندرێت".

ناوبراو باسی لە لەوەشکردووە، "تورکیا نیگەرانی ئەمنی ڕەوا"ی هەیە و پێشوەختە ناتۆی لە هێرشکردنە سەر هێزە کوردییەکانی سوریا ئاگادارکردووەتەوە.

ئەم وتانەی ستۆڵتنبێرگ لەدوای کۆبوونەوەیەکی بوو لەگەڵ جوزێپێ کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا. هاوکات کۆنتێ ڕایگەیاند "گرنگە لەو چالاکییانە دووربکەونەوە کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتری ناوچەکە و گرژییەکان زیاتر دەکات و زیانی مرۆیی زیاتر دەگەیەنێت"

ئەمە لەکاتێکدایە، تورکیا ئەندامی هاوپەیمانێتی ناتۆیە.