سەردێڕ:

لیندزی گراھام: داوا لە سەرۆک ترامپ دەکەم ئاراستەکەی بگۆڕێت

فۆتۆ: 
2019-10-09

6491 جار خوێندراوەتەوە

لیندزی گراھام ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە تویتێکدا دەڵێت، داوا لە سەرۆک ترامپ دەکەم ئاراستەکەی بگۆڕێت لەکاتێکدا کات ماوە بۆ گەڕانەوە.

ھەروەھا دەشڵێت، "دوعا بۆ ھاوپەیمانە کوردەکەمان بکەن کە بە شێوەیەکی بێ شەرمانە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە دەستبەرداریان بوون".

ئەوەشی نوسیوە، گەمارۆیەکی قوڵ، فراوان و وێرانکەر دەخرێتە سەر تورکیا و، لە کۆنگرێس ھەوڵی جددی دەدەین تاکو ئەردۆغان باجی قورس بدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم ئۆپراسیۆنە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانەوەی داعش و ئەگەر ڕاپۆرتی میدیاکان ڕاستبێت و تورکیا چووبێتە باکووری سوریا، کارەساتێک لەڕێگادایە.

ئەمەش لە کاتکدایە کە شەوی ڕابردوو لێنزی گراھام لە تویتێکی تردا باسی لەوە کرد ئەگەر تورکیا بەرەو باکووری سوریا بجوڵێت بە توندترین شێوە سزا دەدرێت لەلایەن کۆنگرێسەوە.