سەردێڕ:

ھەسەدە: فڕۆکەکانی تورکیا بۆمبارانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

فۆتۆ: 
2019-10-09

5333 جار خوێندراوەتەوە

موستەفا بالی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ھەسەدە ڕایگەیاند فڕۆکە ئاسمانییەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە بۆمبارانکردنی ناوچە مەدەنییەکان و ترسێکی گەورە لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا بڵاو بووەتەوە.

ڕونیشکراوەتەوە، ٢٥ فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی شارەکانی ڕۆژئاڤادا دەسووڕێنەوە و بۆمباران دەکەن و، بە قوڵایی٥٠ کیلۆمەتر ھاتووەتە ناو خاکی سووریاوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە، هەسەدە توانای بەرگردنیان لەبەرامبەر سوپای تورکیا هەیە و دەستکەوتەکانی خۆیان ڕادەست ناکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ھەسەدە داوای سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە ئەمریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکات.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیش بڵاویکردەوە، لە قامیشلییەوە شەش مووشەک ڕووە و ناوەڕاستی شاری نوسەیبین لە تورکیا تەقێنراون.