سەردێڕ:

ئەردۆغان دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى سەربازى بۆ باکورى سوریا ڕاگەیاند

ئەمڕۆ دەستیپێکردووە
فۆتۆ: 
2019-10-09

7592 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنى سەربازیى لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا ئەمڕۆ دەستپێکردووە.

بەرپرسانی ئەمنیی تورکیاش بە ئاژانسى ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا کە ناوی "کانی ئاشتی"یە بە هێرشی ئاسمانی دەستیپێکردووە.

هاوکات میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، سوپاى وڵاتەکە چووەتە ناو خاکی سوریا بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێردەستی یەپەگە.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاندووە، "ئۆپراسیۆنەکەمان بۆ ڕێگریکردنە لە دروستکردنی دەرچەی تیرۆر لە سنوری باشووری وڵاتمان و بۆ هێنانەدیی ئاشتییە لە ناوچەکەدا".

پێشتر ئەردۆغان رایگەیاندبوو بە دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى سەربازیى وڵاتەکەى بۆ باکورى سوریا دەبێتە مایەى بەرقەرارکردنى ئاشتى و ئارامى لەو وڵاتەدا.

هاوکات بەپێى سەرچاوەکان دەنگى چەند تەقینەوەیەک لە شارۆچکەى سەرێکانى لە باکورى سوریا بیستراوە.