سەردێڕ:

یەپەگە: سەرۆک کۆماری تورکیا باشترین چەکی ناتۆى بۆچەکدرانی داعش دابین کردووە

فۆتۆ: 
2019-10-09

2375 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند، سەرۆك کۆماری تورکیا باشترین چەکەکانی ناتۆی بۆچەکدرانی داعش وبەرەی نوسرە دابینکردووە.

نوری مەحموود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)لەتویتێکدا بڵاویکردەوە، چەکدارەکان ئەوچەکانەیان لە شەڕی دژی گەلانی باکوری سوریادا بەکاری دەهێنن.

هاوکات، لەپاش بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری سوریا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، سووپای تورکیا دەستیکردووە بە لەشکرکێشی بۆناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.