سەردێڕ:

بە سپۆنسەری دامەزاروەى میدیایی نالیا، کۆنفرانسێک لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوە دەچێت

فۆتۆ: 
2019-10-09

872 جار خوێندراوەتەوە

لە هەولێر بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی نالیا و دەزگای ستاندارد، کۆنفرانسێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت.

 عەبدوڵا ئاگرین، یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە، لە پانێڵێکدا وتی، "پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداد دەبێت بۆ ئەوە بێت کە هاوڵاتی کوردستانیی بگاتە مافەکانی".
وتیشی، "دەبێت لە ناوخۆ پێکبێین ئەگینا لە بەغدا شتێکی ئەوتۆمان پێناکرێت".
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، "چیتر پێویست ناکات ناوەند و هەرێم پەڕەی کۆن هەڵبدەنەوە و دەبێت ڕێککەوتنێکی سەنگین بکەن بۆ داهاتوو".
لە کۆنفرانسەکەدا، بەشێک لە ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و پەرلەمانتاران بەشدارییان کردووە و وابڕیارە کۆمەڵێک چارەسەری هەنووکەیی و بنچینەیی بۆ کێشەکانی ئێستا و ڕابردووی نێوان حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بخرێتە ڕوو.