سەردێڕ:

بزوتنەوەى گۆڕان: پێویستە پەرە بدرێت بە کارى هاوبەش لەگەڵ یەکێتى

پەیوەندیەکانى یەکێتى و گۆڕان
فۆتۆ: 
2019-10-09

2348 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، پێویستە پەرە بدرێت بە کارى هاوبەش لەگەڵ یەکێتى لە سنورى ئیدارەى سلێمانى.

لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەنوسیدا دواى تەواوبوونى کۆبونەوەى نێوان یەکێتى و گۆڕان عەدنان عوسمان ڕایگەیاند، سەردانەکەی یەکێتی بۆلای گۆڕان بۆ پیرۆزبای بوە سەبارەت بەهەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان.

وتیشى، "پێشتر داواى کۆبوونەوەى سێ قۆڵیمان کردووە لە نێوان پارتى و یەکێتى و گۆڕان و پێویستیشە یەکێتى گۆڕان پابەندبن بەو ڕێکەوتنانەى بۆ پێکهێنانى حکومەت کراوە".

ئەمڕۆ وەڤدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد لە شاری سلێمانی.

وەڤدەکەی یەکێتی پێکهاتبوون لەعیماد ئەحمەد وبافڵ تاڵەبانی ولاهوری شێخ جەنگی وعەدنانی حەمەی میناو شاڵاو عەلی عەسکەری، و وەڤدی گۆڕانیش پێکهاتبوون لەعەدنان عووسمان وبرزۆ مەجید ودەرباز محمد وشەماڵ عبدلوەفاو عوومەری سەید علی وجەلال جەوهەر.

ئەمەش پاش ئەوەدێت کە یەکێتی و گۆڕان کێشەهەبوو لەنێوانیان بەتایبەتی پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەساڵی ۲۰۱۷دا وهێرش کردنە سەرگردی زەرگەتە لەلایەن هێزێکى سەر بە یەکێتییەوە.