سەردێڕ:

عێراق.. تەنها حەوت کاتژمێر هێڵەکانى ئینتەرنێت هەیە

لە ٨ى بەیانى تا ٣ى پاش نیوەرۆ
فۆتۆ: 
2019-10-09

1525 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى عێراق تەنها حەوت کاتژمێر هێڵەکانى ئینتەرنێتى کردووەتەوە ئەوەش بۆ راییکردنى کارى فەرمانگەکان.

وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق لە راگەیەنراوێکیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەریکردووە و تێیدا هاتووە، " خزمەتگوزارییەکانى ئێنتەرنێت لە کاتژمێر هەشتى بەیانى تا سێى پاش نیوەڕۆ لە رۆژانى دەوامدا کراوە دەبن و دواتر رادەگیرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە، قەدەغەى سەر تەواوى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەردەوام دەبێت.

لە یەکى ئەم مانگەوە لەگەڵ یەکەم رۆژى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانى بەغداد و شارەکانى باشورى عێراق هێڵەکانى ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتەوە راگیران وەک گرتنەبەرى رێوشوێنى حکومەت "بۆ کەمکردنەوەى پروپاگەندەکان و هەواڵى بێ بنەما لەسەر خۆپیشاندانەکان کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویان دەکردەوە".