سەردێڕ:

خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان داوای ناوچەی دژەفڕین دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-09

4940 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتی باکور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاوا) لە تویتێکدا، داوای بڕیاری درووستکردنی ناوچەی دژە فڕینیان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزەکانی هاوپەیمانان کرد.

هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا کە لە تویتەریش بڵاویان کردووەتەوە هاتووە، "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بڕیار لەسەر ناوچەی دژە فڕین بدەن بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا".

وتوشیانە، "هەروەکو ئەو ناوچەی دژە فڕینەی کە بە هاوڵاتیانی عێراقتان دا".

ناوچەی دژە فڕین بۆ هاوڵاتیانی عێراق مەبەست لەو بڕیارەیە کە ناسراوە بە بڕیاری ٦٨٨ی دژە فڕین کە لە ساڵی ١٩٩١دا، نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر ڕژێمی سەدامدا دەریانکرد. ئەنجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتی باکور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاوا) لە ساڵانی ڕابردووشدا داوای ناوچەی دژە فڕینیان کردبوو، ساڵی پاریش هاوپەیمانان بە فەرمی وەڵامیان دابوونەوە بەوەی کە لەو کاتەدا ناکرێت و رەنگە لە داهاتوودا بکرێت.