سەردێڕ:

مەسعود بارزانی لە تویتێکدا بۆ ترەمپ: خوێنی کوردەکان زۆر لە چەک و پارە بەنرخترە

فۆتۆ: 
2019-10-09

17063 جار خوێندراوەتەوە

لە سەروبەندی هەڕەشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەڕێگەی تویتێکەوە پەیامێک بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت.

 

لەو تویتەدا هاتووە، "تکایە بزانە گەلی کوردستان هەمیشە داوای مافەکانی خۆی کردووە و پێشمەرگەش لایەنێکی کاریگەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوو لە شەڕی داعشدا و لە بەرامبەر تیرۆردا".

هاوکات نوسیویەتی، "خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە بەنرخترە".

ئەمەش لە کاردانەوەی  بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن ترەمپەوە.

ترەمپ بۆ بەرگریکردن لەو بڕیارەی لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو، پشتیوانیکردن لە هەسەدەی هاوپەیمانی وڵاتەکەی تێچوویەکی زۆری پێویستە، راشیگەیاندبوو "کورد لەگەڵ ئێمە شەڕیان کردووە، و لەبەرامبەریشدا چەک و پارەیەکی زۆریان وەرگرتووە".