سەردێڕ:

ئەمڕۆ لوتکەی ئاشتی جیھانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت

فۆتۆ: 
2019-10-09

1245 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ چوارشەممە لەپەرلەمانی کوردستان لوتکەی ئاشتی جیھانی بەڕێوەدەچێت بە نوێنەرایەتی ٣٥ وڵاتی جیهان.

ئەمە یەکەم جارە کۆنفرانسی ئاشتی جیھانی Global Peace) (Summit Kurdistan  لە کوردستان ئەنجامبدرێیت بە بەژدارى ٣٥ وڵاتی جیهان لە ئاستی سەرکردەی وڵاتان.

کۆنفرانسەکە بە بەژدارى نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبونی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانى پەرلەمانەکانى کوردستان و وەزیرەکانى حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنفرانسەکە بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی "پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان لە رێگای دیالۆگ" ئەنجام دەدرێت.