سەردێڕ:

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان بۆ تورکیا: گڵۆپی سەوزتان بۆ هەڵنەکراوە

لیندزی گراهام، کۆنگرێسمان لەسەر پارتی کۆماریی ئەمریکا.
فۆتۆ: 
2019-10-09

3544 جار خوێندراوەتەوە

سیناتۆری کۆمارییەکان، لیندزی گراهام، لە تویتێکدا کە ئاراستەی حکومەتی تورکیای کردووە ڕایگەیاند، گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا هەڵنەکراوە.

هەر لەو تویتەدا هاتووە، "بەشێکی زۆری هەردوو پارتەکە، کۆماریی و دیموکراتەکان، بۆ ئەم بابەتە یەکمان گرتووە".

بەوە کۆتایی پێهێناوە، "تورکیا دەبێت ئەمە وەکو گڵۆپی سور ببینێت و سنور نەبەزێنێت".

ئەمەش لە کاردانەوەی بڕیارەکەی ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بە کشانەوەی هێزەکانیان لەسەر سنوری ڕۆژئاوا و تورکیا. ترەمپ دوای بڕیارەکە وتبوی کە ئەوان پشتی کوردەکان بەر نادەن. ڕوسیاش ئاماژەی بەوە کردبوو کە گومانیان هەیە لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی ئەمریکا. هێزەکانی سوریای دیموکراتیک وتبویان کە تا دوا سات بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن لە ئەگەری هەر هێرشێکی تورکیادا.