سەردێڕ:

حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

فۆتۆ: 
2019-10-08

11951 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان رايگەیاند، پێویستە كێشەكان رێگەچارەیەكی سیاسییان بۆ بدۆزرێتەوە كە مافەكانی هەموو هاوڵاتییانی سوریا و لەنێویشیاندا كورد پارێزراو بن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، داوا لە توركیا دەكات هیچ هەنگاوێك نەنێت كاریگەری نەرێنی لەو پێشكەوتنە بكات كە لە شەڕی دژی داعش بەدی هاتووە.

ئاماژەش بەوە كراوە، هەر گرژییەکى سەربازی لەوانەیە دۆخێك دروست بكات کە ببێتە هۆی گەڕانەوەی داعش و ئاوارەبوونی ژمارەیەكی زۆری خەڵك، بۆیە زۆر پێویستە هەموو لایەنەكانی كێشەكە، بە هێزە كوردییەكانیشەوە، لە رێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە دۆخەكە هێوربكەنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستیشە كێشەكان رێگەچارەیەكی سیاسی گشتگیریان بۆ بدۆزرێتەوە كە مافەكانی هەموو هاوڵاتییانی سوریا و لەنێویشیاندا كورد پارێزراوبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سورە لەسەر ئۆپەراسیۆنی ڕۆژھەڵاتی فوڕات لە ھەر ساتێکدابێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆئەوەی کە لەگەڵ ئەمریکا ڕێکەوتوون لە نزیکترین کاتدا دەست بەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە بکەن.

‌بەپەلە