سەردێڕ:

سوپای تورکیا تۆپبارانی سەرێکانی کرد

ڕۆژئاڤا
فۆتۆ: 
2019-10-08

12124 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە تویتەری تایبەت بە خۆیان رایگەیاند کە سوپای تورکیا تۆپبارانی یەکێک لە پێگەکانیانی لە سنووری سەرێکانی کردووە.

هەر لە تویتەکەدا هاتووە کە لە هێرشەکەدا هیچ شەڕڤانێک بریندار نەبووە.

هەسەدە ئەم هێرشەی سوپاسی تورکیا بە "هێرشی دنەدەر" ناو دەبات و بەرپەرچی هێرشەکەی نەداوەتەوە و دەڵێت: "لە هەموو کاتێکدا ئامادەین بەرگری لە گەلی کورد و گەلانی دیکەی باکووری سووریا بکەین."

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە سەرۆکى ئەمریکا کشانەوەى هێزەکانى وڵاتەکەی لە باکورى سوریا ڕاگەیاند.