سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ: ئێمە دەستبەرداری کوردەکان نەبووین

کشانەوەی ئەمریکا لە ڕۆژاڤای کوردستان
فۆتۆ: 
2019-10-08

10995 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکیدا ڕایگەیاند "ئێمە لە پرۆسەی بەجێهێشتنی سووریاداین بەڵام دەستبەرداری کورد نابین."

ترەمپ لەبارەی کوردەکانەوە دەڵێت، "کوردەکان خەڵکانێکی تایبەتمەند و شەڕڤانی سەرنجڕاکێشن."

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا، ترەمپ ڕایدەگەیەنێت کە "پەیوەندییەکەی بازرگانیی باشمان هەیە و لە ناتۆ هاوبەشمانە."

دوای کشانەوەی ٥٠ سەربازییانە لە گرێ سپی و سەرێ کانی و ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژاڤا و تورکیا، ترەمپ هۆشداری دەداتە تورکیا و دەڵێت "هەر شەڕێکی ناپێویست دەبێتە هۆڕی داڕمانی ئابووری و دراوە ناسکەکەی تورکیا."

لە کۆتایی تویتەکەیدا ترەمپ نووسیویەتی: "ئێمە بە چەک و پارە یارمەتیی کوردەکان دەدەین!"