سەردێڕ:

دانیشتنى پەرلەمانى عێراق کۆتایى هات و ٢٠ بڕیار پەسەند کرا

فۆتۆ: 
2019-10-08

11920 جار خوێندراوەتەوە

 پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی ڕایگەیاند، لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان ٢٠ بریارى پەسەندکرد وەک هەنگاوى یەکەم بۆ جێبەجێکردنى داواکاریی خۆپیشاندەران.

بەختیار شاوەیس ئەندامى پەرلەمانى عێراق بەدیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە دانیشتنەکەدا پرسى هەڵوەشاندنەوە یان مانەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکانى بە لیژنەى یاسایی سپارد.

هەروەها پەرلەمانى عێراق یاسایی هەڵوەشاندنەوەى پشکنەرە گشتییەکانى پەسەند کرد.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، حکومەتی عێراقی بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی پاکێجی یەکەمی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بەوەی ١٣٤٤ کەس دادەمەزرێنێت لە خاوەن بڕوانامەکان، و بەخشینی جوتیارەکان لە کرێی ساڵانەی ئەو زەوییانەی حکومەت بە کرێ پێیان دەدات. هاوکات، وەزارەتی کار پێگەیەکی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی کردووەتەوە بۆ دابینکردنی هەلی کار.