سەردێڕ:

مه‌سعود بارزانی هه‌ڵوێستی خۆى بۆ دۆخى رۆژئاوای كوردستان ئاشکرا کرد

فۆتۆ: 
2019-10-08

61775 جار خوێندراوەتەوە

مه‌سعود بارزانی سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و ئه‌گه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی روودانی شه‌ڕ و هێرشی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات راگه‌یاند.

له‌ تویتێكدا بارزانی رایگه‌یاندووە، "له‌ پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانین".

بارزانى نووسیویه‌تی، "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی زیاتر نه‌بنه‌وه و بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخەکەش له‌ په‌یوه‌ندیداین".

پێشتریش بارزانى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى روسیا داواى لێکردووە دەسەڵاتى خۆى بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى خەڵکى ڕۆژئاواى کوردستان روبەڕوى ئاوارە و دەربەدەرى نەبنەوە.

دوێنێ دووشەممە سەرۆکى ئەمریکا کشانەوەى هێزەکانى لە باکورى سوریا ڕاگەیاند و بەوەش ڕێگەى بۆ تورکیا خۆشکرد تا ئۆپراسیۆنى سەربازى بۆ نێو خاکى سوریا دەستپێبکات.