سەردێڕ:

کوڕى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-10-08

14102 جار خوێندراوەتەوە

کوڕى حەسەن کەعبى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە رووداوێکى ئاگرکەوتنەوەدا لە گەڵ چوار کەسى تر گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، لە رووداوەکەدا کە بەهۆى گڕگرتنى ئوتێل بلوم بووە لە ناوچەى عەرەسات لە بەغدادى پایتەخت پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە کوڕى محەمەد موسەوى راوێژکارى حەسەن کەعبیشى تێدابووە.

کوڕەکەى کەعبى ناوى موقتەدا بووە و قوتابى قۆناغى ئامادەیى بووە، وبە پێى زانیارییەکانى نزیک لە کەعبى،" موقتەداى تەمەن ١٧ ساڵان لەو کاتەدا و لە ئۆتێلەکەدا باوکى لێى جیابووەتەوە و چووە بۆ کۆبوونەوەیەکى تایبەتى رەوتى سەدر کە لە نزیک ئۆتیلەکە بووە و دواتر ئاگر لە ئوتێلەکە کەوتۆتەوە.

سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوەدەکەن هەرچەندە کوڕەکەى کەعبى لەلایەن پاسەوانەکانى باوکییەوە هەوڵدراوە بۆ رزگارکردنى بەڵام نەیانتوانیوە رزگارى بکەن و گیانیلەدەستداوە.