سەردێڕ:

پشدەر.. کۆڵبەرێک کوژرا و یەکێکیش بریندار بووە

فۆتۆ: 
2019-10-08

1171 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر سنورەکانی قەزاى پشدەر، نزیک گوندی سەرشیوی ناحیەی ئیسوە، تەقەیان لە چەند کۆڵبەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بووە.

ئەوەشی وت، ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی سنوری گوندەکانی ئالانیی سەردەشتن، و بۆ بژێوی ژیانیان ڕۆژانە لەسەرسنورەکان کاری کۆڵبەریی دەکەن.

هاوکات، لە دوای تەقەکردنەکە، یەکێک لە بریندارەکان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ.

ڕۆژانە لە ناوچە سنورییەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیشەی کۆڵبەریی دەکرێت و بە بەردەوامیش لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە توشی ڕێگریی و تەقەلێکردن دەبنەوە.