سەردێڕ:

ئەمڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ وپەیمانگاکان رادەگەیەنرێت

کاتژمێر دووى دوانیوەڕۆ
فۆتۆ: 
2019-10-08

8584 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژنەوەى زانستى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیەنرێت.

لە ڕاگەیاندروێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاتووە، ئەمرۆ سێشەممە، کاتژمێر ٢.٠٠ی پاش نیوەڕۆ، ئەنجامی وەرگیرانی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بڵاو دەکەنەوە.

ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەم کاتانەدا ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران ئامادەیی بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ڕادەگەیەنێت و ساڵی پاریش، لە کۆی ٥٤ هەزار و ٤٢ دەرچوی پۆلی دوانزە، ٢٨ هەزار و ٦٠٩ کەس وەرگیرابوون، کەمترین کۆ نمرەی ساڵی ڕابردوو بۆ وەرگرتن بریتی بوو لە (٦٠،١٤).