سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ لەسەر داواکارییەکانی خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-08

573 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی ڕایگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ لەسەر داواکارییەکانی خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، وابڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی پاکێجی دووەمی خۆپیشاندەران بدات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، حکومەتی عێراقی بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی پاکێجی یەکەمی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بەوەی ١٣٤٤ کەس دادەمەزرێنێت لە خاوەن بڕوانامەکان، و بەخشینی جوتیارەکان لە کرێی ساڵانەی ئەو زەوییانەی حکومەت بە کرێ پێیان دەدات. هاوکات، وەزارەتی کار پێگەیەکی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی کردووەتەوە بۆ دابینکردنی هەلی کار.