سەردێڕ:

هاوپەیمانان هاوکاری سەربازییان بۆ رۆژئاواى کوردستان رەوانە کرد

نزیکەی ٨٠ بارهەڵگر و ئوتومبێلی سەربازیی بووە
فۆتۆ: 
2019-10-08

17382 جار خوێندراوەتەوە

سەرباری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی شەڕڤانان، هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوامن لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆیان.

ڕوانگەی سووری بۆمافەکانی مرۆڤ لە زاری سەرچاوەیەکی ناوخۆییەوە بڵاویکردەوە، هاوپەیمانان نزیکەی ٨٠ بارهەڵگر و ئوتومبێلی سەربازییان لە ڕێگەی سنوری هەرێمی کوردستانەوە گەیاندووەتە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات لەشاری قامیشلۆ.

لەلایەکی دیکەوە، بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس نیگەرانییان دەربڕی لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پەیامی ئەوە دەگەیەنێت، کە واشنتۆن دۆستێکی متمانەپێکراو نیە.

پێلۆسی هۆشداریدا لەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

لە ئێستادا ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای کۆنگرێس ( کۆمارییەکان و دیموکراتییەکان) پڕۆژە یاسایەک ئامادە دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا لە ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەستی شەڕڤانان.