سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: 
2019-10-08

5653 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

کەشوھەوای ئەمڕۆ لەپارێزگای ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، لە پارێزگای سلێمانی بەرزترین پلە ٣٤ پلە و نزمترین پلە ١٩، لە پارێزگای دھۆک بەرزترین پلە ٣٣ پلە و نزمترین ١٨ پلە دەبێت، ھەروەھا لە شاری کەرکووک بەرزترین پلە ٣٧ پلە و نزمترین ٢١ پلەی پێشبینیکراو دەبێت.

سەبارەت بە کەشوھەوای سبەی بەمجۆرە پێشبینیکراوە، پارێزگای ھەولێر بەرزترین ٣٥ پلە و نزمترین ٢٠، لە پارێزگای سلێمانی نزمترین پلە ٣٤ پلە و نزمترین ٢٠، لە پارێزگای دھۆک بەرزترین پلە ٣٣ پلە و نزمترین ١٩، ھەروەھا لە پارێزگای کەرکووک بەرزترین پلە ٣٨ پلە و نزمترین ٢٢ پلە دەبێت.

Image may contain: sky, outdoor and text

Image may contain: sky and outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: sky and outdoor