سەردێڕ:

پۆلیسى سلێمانى: لەباخێكی سیتەكدا ڕووفاتی ۳ كەس دۆزراوەتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-08

34295 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، لەباخێكی سیتەك گۆڕێك دۆزرایەوە كە ڕووفاتی ۳ كەسی تێدابووە.

سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، لەگوندێكی سەر بەناحیەی سیتەك لەباخی هاووڵاتیەكدا گۆڕێك دۆزراوەتەوە، كە ڕووفاتی ۳ كەسی تێدابووە .

باسى لەوەشکرد، دوای ئەوەی کەسێک سەردانی بنكەی پۆلیسی سیتەكى کردووە و پێیانى راگەیاندووە، کە لەكاتی هەڵكەندنی چاڵێكدا لەباخەكەیدا ئێسك و پروسكی مرۆڤی بەدی كردووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسى شارباژێڕو ئاسایشی سنورەكەو تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دوای هەڵكەندنی تەواوی گۆڕەكە دەرکەوتووە ئەو گۆڕە ڕوفاتی سێ‌ كەسی تێدابووە كە جلی كوردی و پانتۆڵیان لەبەردا بووە.

رونیشیکردۆتەوە، لەناو گۆڕەكەدا سێ‌ پارچە دراوی ٥٠ فلسی و ناسنامەیەك دۆزراوەتەوە.

لەئێستادا ڕوفاتەكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوەو لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە .

Image may contain: one or more people, shoes and outdoor

No photo description available.

No photo description available.

Image may contain: outdoor