سەردێڕ:

هادى عامرى: کەرکوک بەتەنها هى کورد نییە و هى سەرجەم پێکهاتەکانە

فۆتۆ: 
2019-10-08

5656 جار خوێندراوەتەوە

هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند، کەرکوک بەتەنها هى کورد نییە بەڵکو هى سەرجەم پێکهاتەکانە.

هادى عامرى لە میانەى سەردانێکیدا بۆ کەرکوک دوێنێ دووشەممە ٧ى ئۆکتۆبەر رایگەیاند، کەرکوک بۆ هەموو عێراقییەکانە و"ئەگەر تیرۆر بیەوێت بگەرێتەوە بۆ کەرکوک ئەوا ئێمە لێرەین".

وتیشى، سەردانەکەمان بۆ کەرکوک ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو شارە گوڵى عێراقییەکانە و پێویستە پێکهاتەکانى کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحى بە ڕێز و بەقەدر بن تێیدا.

هادى عامرى کەسایەتییەکى سیاسى شیعەیە لە عێراق و نازناوەکەى بە (ئەبو حەسەن ئەلعامرییە) یە لەسەردەمى دەسەڵاتى نورى مالیکى سەرۆک وەزیران، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن بووە و ئەندامى پەرلەمانى عێراقە و فەرماندەى رێکخراوى بەدرە کە گروپێکى چەکدارى شیعەیە و هەروەها فەرماندەى کەتیبەیەکى چەکدارى حەشدى شەعبى دەکات بۆ پاڵپشتى لە سوپاى عێراق.