سەردێڕ:

ترەمپ: ئێمە تەنھا ٥٠ سەربازمان کشاندووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-08

11763 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئەو ناوچەیەی لێی کشاونەتەوە ناوچەیەکی زۆر زۆر بچوکە و تەنھا ٥٠ سەربازیان لەوێ ھەبووە کە کشاونەتەوە، وتیشی بە وردی چاودێری جوڵەکانی تورکیا دەکەم.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، "بەئەردۆغانمان وتووە نابێت سەربازێکی ئەمریکی بریندار ببێت ئەگەر نا کێشەی گەورە دروست دەبێت".

وتیشی، مانەوەی ھێزەکانیان لەباکوری سوریا ھیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت و، دانیان بەخۆیانداگرتووە لەجەنگی نێوان تورکیا و کورددا کە بەدڵی ئەوان نەبوو.

پێشتریش تورکیا ئەوەی راگەیاندبوو کە سوپاکەیان ئامادەکاریان کردووە بۆ ھێرشکردنەسەر ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژھەڵاتی فورات.