سەردێڕ:

بەرھەم ساڵح: دەسەڵات ھیچ ڕێنماییەکیان بۆ تەقەکردن لە خۆپیشاندەران نەداوە

فۆتۆ: 
2019-10-07

3128 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز جێگای قبوڵ نییە و دەسەڵات ھیچ ڕێنماییەکیان بۆ تەقەکردن لە خۆپیشاندەران نەداوە.

بەرھەم ساڵح لەوتارێکی تایبەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی عێراق فەرمانیان بە ھیزە ئەمنیەکان نەکردوە تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن تەقەکەرانیش کەسانی لەیاسا دەرچوون وپێویستە ھەموومانیش ملکەچی یاسا بین.

بەرھەم ساڵح: پێویستە لێکۆڵینەوە لەو بەرپرسانە بکرێت کە بڕیاری خوێنڕشتنی خۆپیشاندەرانیان داوەو دەبێت قەرەبووی خۆپیشاندەران بکرێتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق  بەرھەم ساڵح: پێشنیاز دەکەم لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە ھەنگاوی خێرا بنرێت بۆ چاکسازی دەبێت سەرجەم کەیسەکانی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا بکرێن بەبێ جیاکاری کەسیی.

بەرھەم ساڵح: داوادەکەین لیژنەیەک پێکبھێنرێت بۆئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ھێزەکان و لەپێش ھەموویانەوە خۆپیشاندەران ئەوانەشی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە دوژمنی گەلی عێراقن.

بەرھەم ساڵح: پێویستە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بکرێتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە خۆپیشاندەرانیان ئازار داوە.